
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، ئالان محەممەدی کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئالان محەممەدی پێشتر لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە پێنج ساڵ زیندان و شەش ملیارد تمەن جەریمەی نەخدی مەحکووم کرابوو. ناوبراو لە رێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان بە سەختی بریندار بوو و گورچیلەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درابوو. ئەو دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ١٠ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.