فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی سەیوان ئیبراهیمی بۆ زیندانی ناوەندی سنە
هەینی ۱۵-۰۴-۱۴۰۳   |  05-07-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕابردوودا، سەیوان ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی فەرهەنگیی “نۆژین”، دوای بانگکرانی بۆ دادگای شۆڕشی سنە بە مەبەستی تێکەڵکردنی دوو حوکمەکەی، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی حوکمی ٨ مانگ بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری پارەکە، لە لایەن لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای سنە بۆ تێپەڕکردنی حوکمی یەک ساڵەکەی بە تۆمەتی (تێکدانی بنەمای گشتی) بانگکرابوو و دەستبەسەرکرابوو و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترابوویەوە و ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کەوتە ژێر لێبووردەیی و لە بەندی بەندکراوە سیاسییەکان ئازاد کرابوو. سەیوان ئیبراهیمی سەرماوەزی ساڵی پارەکە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و باندێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” حوکمی١٠ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”حوکمی ساڵێک بەندکران و بە کۆی گشتی حوکمی١١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.