
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری تاوانەکانی مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی زیندانەکەی بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گەلاوێژ محەممەدی ئەڕشەد پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە چوار مانگ زیندانی داسەپاو مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لە باغی شایەگانی مەهاباد ، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.