فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی لە شاری بۆکان
شەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۲   |  12-08-2023

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “لوقمان پیشیار” و “حەسەن مەردانی” لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.