دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی قۆروە و بانە
هەینی ۱۶-۱۰-۱۴۰۱   |  06-01-2023
لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٤ و ١٥ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی قۆروە و بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قۆروەیان بە ناوی [مێهدی ئێسفەندیاری] لە شاری تەورێز دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە. هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، لە شاری بانە دوو برایان بە ناوەکانی [عەبدوڵڵا و ئەسعەد موستەفایی] دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.