فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023

لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە، پیرانشار و کامیاران، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرزاد کەریمی، خەڵکی گوندی تەنگی سەری سەر بە شاری سنە و دانیشتووی ئەهواز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، پاش بانگ کرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهوازەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەروەها تەها ڕەسووڵیان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەمشارەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. لە لایەکی دیکەوە، فەخرەدین فاتیحی، وەرزشوانی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.