دەستبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
دوو هاووڵاتی لە شاری بۆکان و کەسێکی دیکە لە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بەفرانبار باوک و کوڕێک بە ناوی لوقمان باباخانی و کوڕە تەمەن ١٧ ساڵەکەی، لە شاری بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سرووش بەیگ زادە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.