فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی مەجید کازمی لە ئێعدام کراوانی زیندانی کەرەج
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، دوو برا و خوشکێکی مەجید کازمی لە ئێعدام کراوانی ڕۆژی ڕابردووی زیندانی کەرەج، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک دوو برای مەجید کازمی بە ناوەکانی “حسێن و مێهدی کازمی” و هەروەها خوشکێکی ناوبراویان بە ناوی “سومەیە کازمی” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە مەجید کازمی وێڕای سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سەعید یەعقووبی، ساڵح میرهاشمی و شەهرام شەرقی، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، لە زیندانی ناوەندی کەرەج ئێعدام کرا.