فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی لانیکەم ٧٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۱۰-۰۶-۱۴۰۲   |  01-09-2023

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لانیکەم ٧٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکان لە لایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ٩ لاوی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣١ ژن لە بنەماڵەی دادخوازەکان لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، تەنیا لە شاری سنە ٢٤ کەس، لە پیرانشار ٧ کەس و لە ئیسفەهان ٥ کەس وەک سێیەم شار تۆمار کراون. شایانی باسە کە حەسەن دەرئۆفتادە، باوکی کۆمار دەرئۆفتادە، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە ٢١ و ٢٥ی خەرمانان، لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دوو جار لەو شارە دەستبەسەر کراوە. لەنێوان ئەو ٣٩ کەسەی ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان کە دەستبەسەر کراون، چوار کەسیان بە ناوەکانی “هاشم ساعێدی، حەسەن ئەمینی، عەبدەلڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی”، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان، هەرکامیان سزای ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٧٤ زەربە شەلاقیان بەسەردا سەپاوە.