فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دوشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سەیوان غەفووری، خەڵکی گوندی “قۆجەر”ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سەیوان غەفووری، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندووتیژی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە ڕوویداوە و ئەو ڕووداوە بۆتە هۆی مەترسی لەسەر باروودۆخی تەندرووستی ئەم هاووڵاتییە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.