دەستبەسەر کردنی ١٨ فەرمانبەری شارەوانی ئیستانبۆل لە لایەن پۆلیسی تورکییە
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

دادگای تورکییە بڕیاری دەستگیرکردنی ١٨ فەرمانبەری شارەوانی ئیستانبۆلی بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکردووە.
ئەو بڕیارەی دادگاش لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا هات کە حکوومەتی تورکییە دژ بە ڕەوتی ئۆپۆزسیۆن گرتوویەتیە بەر، لەوانەش دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبۆل “ئەکرەم ئیمام ئۆغلو”، لەگەڵ ئەویشدا بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە شارەوانی ئەو شارە. ئاژانسی ئەنادۆلی تورکییە هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو ١٨ فەرمانبەرەی گەورە شارەوانی ئیستانبۆلی بڵاو کردووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، ڕکابەری سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکییە، بە تۆمەتی “گەندەڵی” و “هاوکاریی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان” دەستگیر کراوە.