دەستبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگە پارێز لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممە، “ئارام ساعدمووچشی”، چالاکی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی کۆمەڵەی کوردستان سەوز، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، ناوبراو بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە. ئارام ساعدمووچشی لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئارام ساعدمووچشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.