دەستبەسەر کردنی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام
دوشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۲   |  08-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئاسۆ محەممەدی، ئیدریس پەرویزی، مەنسوور نیکزاد و جبرەئیل ئەحمەدپوور” و دەستبەسەریانیان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییانە لە ماڵەکانی خۆیان بەبێ هیچ هۆکارێک و هەروەها بەوپەڕی دڕندەیی و بە دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر بۆ بنەماڵەکانیان، لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، ئەو چوار هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.