دەستبەسەر کردنی کریکارانی عەسەلوویە
سێشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۱   |  11-10-2022
بە گوێرەی هەواڵەکان رۆژی دووشەممە ١٨ی رەزبەر چەندین کەس لە کرێکارانی عەسەلوویە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. کۆمەلێک لە کرێکاران دراونەتە بەر دەسرێژی گوللەی ساچمەیی و بریندار بوون.کریکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە؛ ئەگەر کرێکارانی دەستبەسەرکراو ئازاد نەکرێن ئوتوبانەکە دەبەستن.
ناوی بەشێک لە کرێکارانی دەستبەسەر کراو بریتین لە : نوور عەلی بەهادوری، عەلی مەحموودی، هادی مەولایی، کامبیز مەهمەدی، شاهین نەجەفی، ئومید کوراوەند، فەرید کوراوەن، عەلی شاپووری، فەرشید مورادی، میهدی جەهانبەخشی و ئەحمەد پوور.
شایانی باسە کە تا ئیستا هیچ ئاگاداریەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو کرێکارانە لەبەردەست دا نیە.