دەستبەسەر کردنەوەی هەلسووراوێکی مەدەنی شاری سنە
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022
رۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەر، میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی میکانیکی کردبوو، لەلایەن ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ میکاییل مینبەری لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.