فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبە سەر کردنی دوو هەڵسووڕاوی کرێکاری سنە
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022

رۆژی شەممە ٣١ی گولان، “ئارمین شەریفە” بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی “هاوژین لەتیفی” کە هەردووکیان لە هەڵسووراوانی کرێکاری شاری سنەن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنراون.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا شەریفە باوکی ئارمین و ئەم دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایلی ئەو دوو کەسە و چەند کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی پشتڕاستکراو لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە. جێگای باسە کە ئارمین شەریفە نەخۆشە و تووشبووی شێرپەنجەی گرێ لەنفاوییەکانە.