فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ٧ منداڵی بەلووچ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم
پێنجشەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۱   |  29-12-2022

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی هەڵسووڕاوانی بەلووچ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری زاهێدانی پارێزگای بەلووچستان، ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٧ مێرمنداڵی دەسبەرکراوی بەلووچ و دواتر بە لێدان و ئەشکەنجە هەڕەشەیان لێ کردوون کە نابێ باسی بکەن.

ئەو ٧ مێرمنداڵە ناسنامەشیان نییە و لەو منداڵانەی بەلووچستانن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ ناسنامە و بەڵگەیەکی یاسایی پێ نەداون و لە هەموو خزمەتگوزارییەکیش بێ‌بەشن.

بە وتەی یەکێک لەو منداڵانە، دەستدرێژییان کراوەتە سەر و هێزەکانی ئیتلاعات بە زمانی عەرەبی قسەیان لەگەڵ کردوون.