فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستدرێژیی سێکسی مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری فێردەوس
پێنجشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۱   |  21-07-2022

مۆعه‌لیمێك نزیک لە بەرپرسانی رژیم له‌ شارستانی “فێرده‌وس”ی سه‌ربه‌ خۆراسانی جنووبی، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر ١٨ خۆێندكاری كچی ١١ ساڵ ته‌مه‌ن و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ته‌نیا پێنج ساڵ زیندانیان به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمه‌ “جه‌عفه‌ر دانش” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ناوبراو به‌ بیانووی دانانی كلاسی تایبه‌ت، خوێندكارانی هاوردووه‌ته‌ نێو پاركینگی ماڵه‌كه‌ی و له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ریان. زانیارییه‌كان باس له‌ خزمایه‌تی ئه‌و مۆعه‌لیمه‌ له‌گه‌ڵ دادستان و به‌شێك له‌ قازییه‌كانی خۆراسانی جنووبی ده‌كه‌ن كه‌ چۆن حوكمی زیندانی ناوبراویان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان كردووه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ هیچ شوێنێك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌.