دەستپێکی مانگرتنی کرێکارانی ماشێن سازی ئەمریکا
هەینی ۲۴-۰۶-۱۴۰۲   |  15-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێتی کرێکارانی ماشێن سازی ئەمریکا، بە دوای بێ ئاکام مانەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ خاوەن کاران لەسەر بابەتی بردنەسەرێی حەقدەست، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، مانگرتنی گەورەی خۆیان دەست پێ ئەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕوویتێرز، هەتا ئێستا کرێکارانی شاغڵ لە کارخانەکانی “جێنراڵ مۆتۆرز” لە میسۆری، “فۆرد” لە میشیگان و “ئێستلانتیس” لە ئۆهایۆ، بە نزیکەی ١٣ هەزار ئەندام لە یەکێتیی کرێکاری “UAW” بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون.