فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستپێکی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان
یەکشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۳   |  15-09-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، شارەکانی کوردستان لەسەر بانگەوازی پێشووی کۆمەڵە و ئەحزاب و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆ بۆ مانگرتن لەم ڕۆژەدا، سەرجەم دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.
هەواڵی گەیشتوو لە شارەکانی، سنە، سەقز، مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە و بانە، باس لەوە دەکەن کە خەڵک بەدەم ئەم بانگەوازەوە هاتوون و لە کردنەوەی دووکان و بازاڕ خۆیان بواردووە. بە پێ هەوالەکان مانگرتن بەرەو شارەکانی تری کوردستانیش خەریکە پەرە دەستینی.