فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستگیرکردنی ١٠٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سوورییە لە لایەن ئاسایشی گشتی ئەم وڵاتە
دوشەممە ۱۶-۰۴-۱۴۰۴   |  07-07-2025

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، نزیکەی 100 ئەندامی ‘فەوجی 47’ و بەرگری نیشتمانی سەر بە ڕژێمی پێشوو، لە شارەکانی ئەلبوکەمال، حەمدان و سوکەرییە، لە لادێکانی دێرەزوور لەلایەن ئاسایشی گشتییەوە دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە، ئەو کەسانەی کە مەترسی ئەمنی دروست ناکەن و نە سەلمێنراوە دەستیان لە تاوان یان پێشێلکاری بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلدا هەبێت، دواتر ئازاد دەکرێن، هاوکات ئەوانەی تێوەگلاون ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن بۆ دادگاییکردن، هەروەها چەکی جۆراوجۆریش دەستیان بەسەردا گیراوە.”لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەڵمەتەکە دوای زانیارییە ئەمنییەکان دەستی پێ کردووە، لەکاتێکدا ژمارەیەک سەرکردەی دیار کە دەستیان لە تاوانە گەورەکاندا هەبووە، توانیویانە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە هەڵبێن.”