گیانی پەناخوازی سیاسی بە ناوی بێهرۆز زارع لە مەترسیدایە. رۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، بێهروز زارع، زیندانی سیاسی پێشوو لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و بۆ کەمپی ڕادەستکردنەوە گوازرایەوە. ئەم هەڵسووراوە سیاسییە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٧ی تاران دەستبەسەر و بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا. دوای ئازادبوونی لە زیندان، بەهۆی بەردەوامی فشارەکانی دەزگا ئەمنییەکان و بانگهێشتکردنی یەک لە دوای یەک، ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت و رۆیشتە تورکیە.
ناوبراو لە پەیوەندییەکدا لە ناوەندی دەستبەسەرگەیەکەوە ڕایگەیاند؛ کە نوێنەرێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ سەردانی شوێنی دەستبەسەرکردنی کردووە و داوای لێکردووە وەرەقەیەک واژۆ بکات کە ئاماژە بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ئێران بکات.
بێهروز زارع ئەگەر دیپۆرت بکرێتەوە و تەسلیم بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بکرێت، ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.