دەستگیرکردنی چالاکێکی سیاسی لە لایەن پۆلیسی تورکیە و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، پەنابەرێکی سیاسیی کورد بە ناوی ”دیاکۆ نەقشینە” خەڵکی بۆکان لە کاتی پەڕینەوەی بۆ وڵاتی یۆنان لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستگیر کرا و بۆ کەمپی ئەدیرنە گوازرایەوە.
”دیاکۆ نەقشینه” ساڵانێک خەباتی لە دژی کۆماری ئیسلامی کردووە و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، تووشی مەترسی زۆر جێدی لەوانە سزادانی قورس و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دەبێت.
شایانی باسە، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران کە مەترسی لەسەریانە، بە پێچەوانەی بنەمای ڕادەست نەکردنی کۆنواسیۆنی ژنێڤ و بنەمای یاسای پشتگیری نێونەتەوەییە.