دەستەسەرکرانی دوو دەدانپزیشک لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئازاد سوبحانی” و “زانیار مورادی” کە هەردووکیان دەدانپزیشکن و خەڵکی دیواندەرەن، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون و زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم دوو پزیشکە لە شوێنی کارەکانیان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزراون. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.