فارسی
2025 - 4 - 17 | پێنجشەممە 29ی خاکەلێوەی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەست لە کار کێشانەوەی بە کۆمەڵی فەرمانبەران لە پارێزگای زیقار
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٦٠ کەس لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە پارێزگای زیقار، لە ناڕەزایەتیی بەو پێشێلکاریانەی کە لەدوای خۆپیشاندانەکان دژیان کراوە، بە شێوەی بە کۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مامۆستایان داوایان کردووە وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت، سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی دوێنێ لە کاتی خۆپیشاندانەکانیاندا لە ناسریە بەرامبەریان کراوە، کە بە گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان بوونەوە، هاوکات چەندین فەرمانبەر و مامۆستا بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبای دووکەڵیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا ولە ئەنجامدا گرژی و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس دروست بوو.