دەنگێکی بەهێز شاری واشینگتۆن پێتەختی ئەمریکای هەژاند
دوشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۲   |  05-06-2023
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، دەنگێکی بەهێز شاری واشینگتۆن پێتەختی ئەم وڵاتەی هەژاندووە و جگە لە واشینگتۆن، ئەم دەنگە لە ماریلەند و وێرجینیا بیستراوە.
بەپێی نوێترین زانیارییەکان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو دەنگەی کە لە واشینگتۆن بیستراوە، بەهۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی فڕۆکەجەنگییەکانیان لەگەڵ فڕۆکەیەکی بچوکی جەنگی جۆری سیسنا بووە کە دواتر تێکشکێندراوە. پێنتاگۆن بڵاویشی کردەوە، هۆکاری دەنگەکە بەرزبوونەوەی خێرایی و شکاندنی دیواری دەنگ بووە لە لایەن فڕۆکە ئێف ١٦ کانەوە، لەکاتی رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ فڕۆکەیەکی جۆری سیسنا 560، کە سنوورە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای بڕیوە، دواتر تێکشکاوە.