سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەلوەر، دوای مەراسمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل مەولوودی، خەلکی ئازادیخوازی شاری مهاباد بە وتنەوەی دروشمی “کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان”، “ژن ژیان ئازادى”، “مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی”، “مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر” خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و گەمارۆی فەرمانداری شارەکەیان دا و گرتیان. هەروەها لەو ئیعترازاتە بەرینە دا هێرشیان کردە سەر فروشگای زنجیرەیی “کورش” کە سەر بە سپای پاسدارانە و ئەوێشیان گرت. لە درێژە دا هێرش کرایە سەر دوو کەڵانتەری و کانکسی هێزەسەرکوتکەرەکانی رژیم وچەند بانکی رژیم وەک “بانکی سپا”، “بانکی رفا” و ئیدارەی داراییشیان کردە ئامانج.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە گەڕەکی گومروکی مەهاباد کە ماڵی “سمکۆی مەولوودی” گیان بەخت کردوشی لێیەڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد.
ئیسماعیل مەولوودی، یەکێک لە لاوانی شۆرشگێری ڕاپەڕینی شەوی چوارشەممە ٤ی خەزەلوەری شاری مەهاباد بوو کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.