فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

رِاگەیاندنی نوێنەرايەتی كۆمەڵه له دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ عەبدوڵا عەبدوڵاهی
سێشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۱   |  08-11-2022

رِاگەیاندنی نوێنەرايەتی كومەڵه له دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ عەبدوڵا عەبدوڵاهی

به داخ و كەسەرێکی زۆرەوە سەرلە بەیانی رۆژی دووشەممە ٧ی نوامبری ٢٠٢٢ رێکەوتی ١٥ی ئابانی ١٤٠١، هاوڕێ عەبدوڵا عەبدوڵاهی سیمای تێکۆشەر و ماندوویی نەناس لە دژی زوڵم و چەوسانەوەی دوو رژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی، لە شاری “گیسن”ی ئاڵمان ماڵاوایی لە ژیان و بنەماڵە و دۆستان و ئاشنایانی کرد.

هاوڕێ عەبدوڵا عەبدوڵاهی پێشمەرگەی قەدیمی کۆمەڵە و روخساری ناسراو و خۆشەویستی شاری “شنۆ” و باکوری کوردستان بوو کە تا ئاخرین چرکەی ژیانی ئارمان و ئاواتی رزگاری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لە زوڵم و بێداد و چەوسانەوەی لە بیر نەچۆوە و خەباتی بۆ کرد. هاوڕێ عەبدوڵا سەرەڕای چوونەسەری تەمەنی، ورەی خەباتکارانەی لە دەست نەدا و بە هێز و لایەنگرانە بەدوای رووداوە سیاسیەکانی ئێران و کوردستان وکۆمەڵە دا دەچوو.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی مەرگی هاوڕێ عەبدوڵا عەبدوڵاهی، بەوپەڕی خەم و پەژارەوە سەرەخۆشی دەکا لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاوڕێی خۆشەویستەمان و دۆستان و هۆگرانی و خۆمان بە شەریکی ئازاری لەدەست چوونی ئەو ئازیزە دەزانین.

نوێنەرايەتی كۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

٧ی نوامبری ٢٠٢٢