رێبوار عەبدۆڵاهی بەدانانی بارمتە و بەشێوی کاتی ئازادکرا
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022
رۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممە،”رێبوار عەبدۆلاهی” چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، کە ٤٠ ڕۆژ لە مەوپێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە هۆکارێکی نادیار و بە ئازار و ئەزیەتێکی زۆرەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ١٥٠ میلیون تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا رۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.
شایانی باسە ”رێبوار عەبدۆلاهی” لە ماوەی دەسبەسەرکرانییدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.