رێکخراوی ترۆریستی داعشی خۆراسان بەرپرسایەتی هێرشەکەی پاکستانی گرتە ئەستۆ
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، رێکخراوی ترۆریستی داعشی خۆراسان لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسایەتی ئەو هێڕشەی کە لە رۆژی هەینی ١٣ی رەشەممەدا کرایە سەر مزگەوتەکەی شاری پیشاوەر لە وڵاتی پاکستان، وەئەستۆ گرت. رێکخراوی ترۆریستی داعشی خۆراسان هەروەها رایگەیاند، هاووڵاتییەکی ئەنداممان کە خەڵکی وڵاتی ئەفعانستان بووە، بۆمبێکی چێندراوی بەخۆیەوە هەڵواستووە و لە نێو ئەو مزگەوتەدا خۆی تەقاندۆتەوە.
شایانی باسە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا ٥٦ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ١٩٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون کە ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی گیانلەدەستدانی بریندارەکان بڕواتە سەرەوە.