زیاتر لە ١٤٨هەزار مندال لە سیستان و بەلووچستان لە خوێندن بێبەشن
پێنجشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۱   |  21-07-2022
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان، زیاتر له ١٤٨ هه‌زار خوێندكار به هۆكاری جۆراوجۆر مەجبووربوون واز له خۆێندن بێنن.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان،دانیان بەوە داهێناوە کە زۆربه‌ی ئه‌و خۆێندكارانه به هۆكاره‌كانی وەک هه‌ژاری و دهستەنگی بنه‌ماڵه‌كانیان، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، خراپی ڕێگه‌ی هاتووچۆی گونده‌كان، كه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده و كه‌مبوونی كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه وازیان له خوێندن هێناوه و به‌شێكیان بە لەشکری بەرینی منداڵانی كار پەیوەست بوون.