فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زیاتر لە ٧ هاووڵاتی خەلکی دێهلۆران ڕفێندراون
شەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۱   |  05-11-2022

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەرحێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام،و لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێراندا زیاتر لە بیست هاووڵاتیی خەڵکی دێهلوڕانیان ڕفاندووە کە ناوی ٧ کەسیان بەمجۆرەیە : مریەم چامە، ئیحسان مەلەکی، محەممەد ئەمین ئەحمەدی، عارف میرزایی، ڕوحوڵڵا ئەحمەدی، حەدەر دارایی و ئەمین حەقمورادی. جیا لەو حەوت کەسە، زیاتر لە ١٣ کەسی دیکە ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناویان نەزانراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.