”زەمانە زیویە” بە دانانی بارمتە ئازد کرا
هەینی ۱۳-۱۲-۱۴۰۰   |  04-03-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ”زەمانە زیویە” بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیون تمەنی و بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی بەڕێوەچونی دادگا ئازاد کرا.
”زەمانە زیویە” لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەنداندا، لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “مێقداد حەسەن نژاد” لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەسبەسەر کرابوون و پاشان بۆ گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوون، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەمە، لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی شاری سەقز ڕاگوێزرابوو.