سادق سامرەیی، مامۆستا و فیلمسازی خەلکی کرمانشا دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، سادق سامرەیی، مامۆستا و فیلمساز لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەکی “پەردیس”ی کرمانشا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم مامۆستایە، دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.
سادق سامرەیی لە هەڵسووڕاوانی ناسراوی کرمانشایە و “بنملی”، “نابغەای کە اسب سواری نمیداند” و “بر تپەای بلند، درختی تنها هستم” لە بەرهەمە سینماییەکانی ئەم فیلمسازەیە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.