فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ساڵانە ١٨ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان “جەعفەر میعادفەر” سەرۆکی ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران رایگەیاند؛ کە ساڵانە ١٨ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئیران گیانیان لەدەست دەدەن کە زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ١٤ ساڵدایە. هەروەها ڕێژەی زیانە مادییەکانی ئەو بەشە ساڵانە نزیکەی ١٤ میلیارد دۆلار بەراورد کراوە.
“میعادفەر” لە درێژەدا وتوویەتی: ” لە بابەت ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، لە کۆی ٤١ ڕووداوی دنیا نزیک ٣١ ڕووداو لە ئێران ڕوو دەدەن کە با و بۆران، لافاو، بوومەلەرزە، هەورەبرووسکە و ڕووداوی هاتوچۆ لە گرینگترین ڕووداوەکان دێنبە ئەژمار”.
ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدان کە ڕۆژانە چەندین هەواڵی ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی خەڵکی کوردستان بەهۆی خراپی و نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیمەوە، بڵاو دەبنەوە.