فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ساڵی ٢٠٢٣ زیاترین ڕێژەی قوربانیانی پەنابەریی لە ماوەی ١٠ ساڵدا تۆمار کراوە
چوارشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۳   |  27-03-2024

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەنابەری ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زاینییدا ٨٥٤٢ پەنابەر لە کاتی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەست داوە یان بێسەروشوێن بوون کە ئەمە زیاترین ڕێژە لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوویە.
لەم ڕاپۆڕتەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێژەی قوربانیانی پەنابەری لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری بەرزبوونەوەیەکی ٢٠ لەسەدیی بە خۆیەوە بینیوە، هاتووە کە لە ماوەی یەک دەیەی ڕابڕدوودا زیاتر لە ٦٣ هەزار پەنابەر گیانیان لەدست داوە یان بێسەروشوێن بوون کە یەک لەسەر سێیان کەسانێک بوون کە، لە وڵاتانی گیرۆدە بەشەڕەوە بەرەو وڵاتانێکی دیکە ڕۆیشتوون تاکوو ئەمنییەتیان هەبێت”.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆڕتەدا ڕێکخراوی پەنابەری هەوڵی داوە بە جەختکردنەوە لەسەر مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، کەسانێک کە دەیانهەوێت لەم ڕێگە مەترسیدارەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی دیکە ئاگادار بکاتەوە و ڕایگەیاندووە “تەرمی دوو لەسەر سێی ئەو پەنابەرانەی کە بوونەتە قوربانی، هیچکات نەدۆزراوەتەوە و ئەم بابەتە بنەماڵەکان و کۆمەڵگەی لەگەڵ داخ و کەسەری نەبوونی ئازیزانیان بەرەوڕوو کردووەتەوە.
ڕاپۆڕتەکە شیی کردووەتەوە کە نزیەکەی ٦٠ لەسەدی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی ڕێگەی پەنابەری بە شێوەی خنکان لە ئاودا بووە.
شایانی باسە کە ڕێژەی کۆچی نایاسایی ئێرانییەکان بە هۆی بارودۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی کار و داهاتوویەکی ناڕوون لەژێر مەترسی و هەڕەشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، ڕووی لە زیادبوونە.