فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزادانی دوو کۆمپانیا بەهۆی پاڵپشتی کردنیان لە حووسییەکانی یەمەن لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024

ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند: دوو کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ و ئیمارات  کە پەیوەندییان بە فەیلەقی قودسەوە هەبووە سزادراون. ڕاشیگەیاندووە، ئەم دوو کۆمپانیایە لە رێگەی داهاتەکانیانەوە پاڵپشتی حووسییەکان و هێرشە بەردەوامەکانیان دەکەن بۆسەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
ئەم هەنگاوە دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکان. هەروەها ئەو دوو کۆمپانیایەی کە سزادراون بریتین لە: کۆمپانیای “سیلیۆ مێریتایم” کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە و کۆمپانیای “گڵۆباڵ تێک مارین سێرڤیس” کە بنکەکەی لە ئیماراتە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لەو کەشتییانە بەڵگەنامەی ساختەیان بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی ئێرانی ئەو کەلوپەلانە. برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی، رایگەیاند؛ ئەمریکا بەردەوامە لە گرتنەبەری رێکاری توند بەرامبەر ئەو تۆڕە نایاساییانەی کۆماری ئیسلامی کە حووسییەکان پارەدار دەکەن و ئاسانکاری  بۆ هێرشەکانیان دەکەن.
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ هاوپەیمانانیان هەموو رێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ راگرتنی چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی حووسییەکان و هەڕەشەکانیان بۆ سەر بازرگانی جیهانی.