شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگییانی ئێران، باسی لە سزا دانی ٤٣ چالاکی سێنفی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، سنە و مەریوان، بەپێی بڕیاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٣ ماموستا بە ناوەکانی، “سلێمان عەبدی، تاهیر قادرادە، سەلاح سورخی، خالید عەبدوڵڵاهی، ئامانج ئەمینی، ئەحمەد قادری، لەیلا عینایەتزادە، ئیسماعیل لامعزادە و لوقمان ئەڵڵامورادی” لە سەقز، “تەحسین مستەفایی، عەلی دڵاوێز، شەیدا شەمس، فاتمە غوڵامی، سامان کوششی، فاروق سەعیدزادە و شیلان محەممەدزادە” لە مەریوان، “جەلیل عەلەوی، عادڵ میرزایی، خالید سلێمانی، عوسمان ڕەزایی، مێهدی سلێمانی، هیوا شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە، ئازاد مورادی و هیوا قوڕەیشی” لە دیواندەڕە، “موختار ئەسەدی، کوورش عێزەتی، بەها مەلەکی، مەجید کەریمی، جەهانگیر بەهمەنی، موختار محەممەدی، بێهزاد قەوامی، ژیلا ڕەحیمی، سوهەیلا خالیدیان، ڕزگار حەیدەری، جەبار پاکزاد، عادڵ میرزایی و فەیسەڵ نووری” لە سنە، لە لایەن شوڕای ئەمنییەتی نەتەوەییەوە سزا دراون. جێگەی ئاماژەیە، مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەر، دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە گیانلەدەستدان و دەستبەسەرکردنی قوتابییان، دەستیان دابووە مانگرتن. شایانی باسە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەبڕە پارەی هەر کام لەو ٤٣ چالاکە سێنفییەی مامۆستایانی کوردستان، بڕی ٦ میلیۆن تمەن کەم کراوەتەوە و بەوانیان ڕاگەیاندووە کە ئەو دۆخە هەتا کۆتایی مانگی جۆزەردان درێژەی هەیە و هەڕەشەیان لە چالاکانی سێنفی کردووە لە ئەگەری بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران، ئەو سزادانە دوای مانگی جۆزەردانیش، درێژەی دەبێت.