سزای سێدارەی چالاکێکی سیاسیی خەڵکی ڕوانسەر بە نهێنی جێبەجێ کرا
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023
سزای سێدارەی، چالاکێکی سیاسیی خەڵکی شاری ڕوانسەر کە ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە کرماشان بەند کراوە، بە نهێنی جێبەجێ کراوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی سەرکەوت (ئارش) ئەحمەدی، چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە نهێنی لە بەندیخانەی “دیزڵ ئاوا”ی کرماشان جێبەجێ کرا.