فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای سێدارە بۆ سەر ٢هەڵسووراوی کۆمەلگەی پەلکەزێرینەکان
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

زارا سدیقی هەمەدانی ناسراو بە ”سارە” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی نەغەدە هاوڕێ لەگەڵ ئیلهام چووبدار تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە هەڵسووراوانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی (پەلکەزێڕینە) لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی» فساد فی الارض «لەڕێگەی پەرەپێدان بە هاوڕەگەزخوازییەوە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە فەرمی بەو دوو کەسە ڕاگەیەندراوە.
ئەم دوو چالاکەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە (فساد فی الارض) لەڕێگەی پەرەدان بە هاوڕەگەزخوازی و پەرەپێدان بە ئایینی مەسیحی و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی تۆمەتبار کرابوون.
جێگای ئاماژەیە کە زارا سدیقی هەمەدانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و سەرەڕای بێ ڕێزی پێکردن بە شوناسی ڕەگەزی و ڕوخساری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە هەڕەشەی سەپاندنی سێدارە بەسەریدا و هەروەها وەرگرتنەوەی مافی سەرپەرشتیی دوو منداڵەکەی لێکرابوو.