فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای شەش ساڵ بەندکران و ڕێگریکردن لە ڕۆشتنەدەرەوەی وڵات بەسەر میکاییل مینبەری
سێشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۲   |  17-10-2023

میکاییل مینبەری بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری سنە، کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی ٧٥ ڕۆژ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای شەش ساڵ بەندکران و هەندێک سزای دیکەی بەسەردا سەپێندرا. میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” و “هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە” سزای شەش ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا. هەروەها، ئەو هاووڵاتییە، سزای دوو ساڵ ڕێگریکردن لە ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات و سەردانکردنی ئیدارەی ئیتلاعات هەر چوار مانگ جارێک بەسەردا سەپاوە. میکاییل مینبەری، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەرکرا و ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان دوای دوو مانگ دەستبەسەری و ئەشکەنجەکران لە ژووری تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواسترابووەوە. ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد بوو. جێگای باسە کە، میکاییل مینبەری ٢٥ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا و دوای ١١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی قورسی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد بوو.