لانیکەم ۶ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی شاری سەردەشت بە ناوەکانی سۆران سولەیمانپوور، تەمەن ١٧ ساڵ، پێشەوا ئەحمەدی، تەمەن ١۶ ساڵ، ئارمان تەوبەکار، تەمەن ٢١ ساڵ، ئارام تەوبەکار و برای ئارمان، شەهریار حەسەنپوور، تەمەن ٢١ ساڵ و ئارمین مەولانی، تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و پێبژاردنی جەریمە بەسەریاندا سەپاوە.
ئەو شەش هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری سەردەشت، بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای بەندکردن بەسەریاندا سەپاوە.
بەگوێرەی ئەو سزایە، ئارمان تەوبەکار بە ٢ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکردن، شاریار حەسەنپوور و ئارام تەوبەکار هەر کامیان بە ٨ مانگ بەندکران و ٧٤ لێدانی قامچی، سۆران سولەیمانپوور، پێشەوا ئەحمەدی و ئارمین مەولانی، هەر کامیان بە بڕی ٢ میلیۆن و ۵٠٠ هەزار تمەن جەریمە ، سزا دراون.