سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج
دوشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۱   |  09-01-2023
سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم هەواڵە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی [ڕەشید لەوەندپوور]، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.