فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای ١٣٦ مانگ بەندکران بۆ سەر ٢ هەڵسووراوی مەدەنی خەلکی دێولان
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

دوو هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان بە ناوەکانی یاسین فەتحی و مەهدی جەوانمەردی، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٣۶ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. ئەو دوو کەسە پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەربوونیان، لە دادگایییەکی فۆرماڵیتەی چەند خولەکی و بەبێ بەشدرایی خۆیان، سەرجەم بە ١٣٦ مانگ زیندان سزا دران.

شایانی باسە کە مەهدی جەوانمەردی و یاسین فەتحی لە ماوەی تێپەڕکردنی دەستبەسەربوونیاندا، لە هەموو مافە سەرەتایییەکان بەتایبەت هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون.