سزای ١٦ مانگ زیندان بۆسەر هاووڵاتیەکی خەلکی پیرانشار
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022
کەماڵ هاشمی، لە کاتێکدا دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێدەپەڕێت؛ لە دانیشتنی دادگای شۆڕشی پیرانشار بێ ئامادەبوونی خۆی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پیلانگێڕی لەدژی ئاسایشی گشتی” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، دوای دەستبەسەرکرانی لە پیرانشار بۆ دەستبەسەرگەی ورمێ گواستراوەتەوە.
کەماڵ هاشمی، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکرانی، لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە.