لاوێکی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار فەتاحیان لاوی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” و “هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئەمنیەت” تۆمەتبار کرابوو.
زانیار فەتاحیان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا و دوای تێپەڕکردنی ماوەی چل ڕۆژ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندان ئازاد بوو.
شایەنی باسە کە ئەو لاوە پێشتریش، بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە لەژێر لێپرسینەوە داندراوە.