سزای ٦ ساڵ زیندان بۆ سەر هاولاتیەکی خەڵکی شنۆ
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، (سینا کەریم مینایی) خەڵکی گوندی سووجە سەر بەشاری شنۆ لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامیەتی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان بە ٣ساڵ زیندانی تەعزیری و ٣ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.