فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای ٨ مانگ زیندان بۆسەر هاووڵاتیەکی خەلکی سەبزێوار
چوارشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۳   |  10-04-2024

شەکیبا یەزدانی، خەڵکی سەبزێواری سەر بە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی، لە دوو دۆسیەی جیادا لە لایەن دادگای تاوان و ئینقلابی ئەم شارە بە کۆی گشتی ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە و ئەو حوکمانەی دەرچووە هەڵپەسێردراون.
شەکیبا یەزدانی کە هاوینی ڕابردوو بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ هێزەکانی “ئەمری بە مەعروف” بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەبزێوارەوە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامیی” لە ڕێگەی دانلۆدی ناوەڕۆکی ساختە لە فەزای مەجازیدا ” سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزای زیندانیکردنەکەی ڕاگیراوە.
هه ڕوه ها له دۆسیه یه کی دیکه دا به هۆی نەبوونی حیجابی زۆرەملێ له لایه ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه کانی سەبزێوارە وه به ٢ مانگ زیندان سزا درا و حوکمه که بۆ یه ک ساڵ ڕاگیرا.