ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، چوار ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان-دیواندەرە به‌ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی”، “په‌رویز ئه‌حسه‌نی”، “كاوه محه‌ممه‌د زاده” و “هیوا قوڕه‌یشی” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هەڵسووڕاوە سنفییه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧٦ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی بارمته‌ی ملیاردی له‌زیندانی سنه ئازاد كران، شایانی باسه كه دادگای ڕژیم “ئومید شامحه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه و سزای پێنج ساڵ زیندانی تهعلیقیشی به سه‌ر “په‌رویز ئه‌حسه‌نی”، “كاوه محه‌ممه‌دزاده” و “هیوا قوڕه‌یشی” سه‌پاندووه.