سه‌پاندنی سزای بەندکران به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی
پێنجشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۱   |  05-05-2022
بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا مێهران سولەیمان پور خەڵکی ”ئالیانی شنۆ”، حوکمی ١٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئه‌م هاووڵاتییه به تۆمه‌تی هاوکاری کردن لە گەل یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵ و کەرەستە تایبەتییەکانی، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و به‌مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانه‌كانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كردبوو.